بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە 27ی گوڵانی 1404، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و پەروەردەکارانی سەرتاسەری وڵات لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.
ڕێبەری بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردنی پێگەی کۆمەڵایەتی مامۆستایان، خوازیاری وێناکردنی سەرنجڕاکێش و شانازیانەی ئەم گرووپە لە بیروڕای گشتیدا بوو.
ڕوونیشی کردەوە: "مامۆستا پێویستە لە چاوی خەڵکی گشتیدا چالاک و دڵخۆش و خۆشەویست و سەرکەوتوو دەربکەوێت". "بۆ ئەوەی کاتێک گەنجێک ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی پیشە دەبێتەوە، مامۆستایی لە بژاردەکانیدا بێت نەک لە خوارەوەی لیستەکەیدا.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکەش ڕێبەری وتیان: بە دڵنیاییەوە مۆدێلی ترامپ بۆ وڵاتانی عەرەبی شکست دێنێت و بە هەوڵی گەلانی ناوچەکە، ئەمریکا دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت و بێ گومان بەجێیدەهێڵێت.
زیادیشیان کرد: سەرۆکی ئەمریکا مۆدێلێک پێشکەش بەم وڵاتە عەرەبیانە دەکات کە بە وتەی خۆی ئەم وڵاتانە تەنانەت دە ڕۆژ بە بێ ئەمریکا ناتوانن بژین ۆ "ئەمریکا ئەمانە دەهێڵێتەوە."
جەختیشیان کرد: ئێستا لە مامەڵەکانیدا، لە ڕەفتارەکانیدا، لە پێشنیارەکانیدا، دووبارە ئەم مۆدێلەیان دەخاتە ڕوو و دەیسەپێنێتەوە، بۆ ئەوەی نەتوانن بەبێ ئەمریکا بژین. بە دڵنیاییەوە ئەم مۆدێلە شکستی هێناوە. بە هەوڵی گەلانی ناوچەکە، ئەمریکا دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت.
ئاماژەشیان دایەوە کە بەڕاستی لەم ناوچەیەدا سەرچاوەی گەندەڵی و شەڕ و ناتەبایی ڕژێمی زایۆنیستییە. ڕژێمی زایۆنیستی کە گرێیەکی شێرپەنجەیی مەترسیدار و کوشندەیە لەم ناوچەیەدا دەبێ لە ڕەگ و ڕیشەی خۆی هەڵبکشێنرێت.
ڕێبەری وتیان: لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە مایەی شەرمەزارییە بۆ بێژەرەکەی و مایەی شەرمەزارییە بۆ نەتەوەی ئەمریکا. ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی نەک بۆ ئاشتی بەڵکوو بۆ کوشتنی منداڵ و خەڵکی غەززە بەکارهێناوە.
جەختیان کرد: لە بەشێک لەو لێدوانانەی لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دراون بە هیچ شێوەیەک شایەنی وەڵامدانەوە نین. ئاستی وتارەکە هێندە نزمە، بۆ قسەکەر مایەی شەرمەزارییە و بۆ میللەتی ئەمریکیش مایەی شەرمەزارییە.
ئایەتوڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: ترامپ وتی دەیەوێت دەسەڵات بۆ ئاشتی بەکاربهێنێت؛ درۆی کرد. ئەو و بەرپرسانی ئەمریکی، حکومەتەکانی ئەمریکا، دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا بۆ کۆمەڵکوژکردنی غەززە، بۆ هاندانی شەڕ لە هەر شوێنێک کە لە توانایاندا بوو، بۆ پشتگیریکردنی بەکرێگیراوانی خۆیان. بەم شێوەیە دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا. کێ دەسەڵاتی بەکارهێنا بۆ دروستکردنی ئاشتی؟
بەڵێ دەکرێ دەسەڵات بۆ ئاشتی و ئاسایش کەڵک وەربگیرێت. هەر ئەمەش وایکردووە، بە کوێریی چاوی دوژمنانمان، هەموو ڕۆژێک دەسەڵاتی خۆمان و دەسەڵاتی وڵاتەکەمان زیاد دەکەین.
زیادیشیان کرد: ئەوان دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بۆمبی دە تەنی بە ڕژێمی زایۆنی بدەن بیکێشنە بەسەر سەر منداڵانی غەززە، نەخۆشخانە، ماڵی خەڵک، لە لوبنان و لە هەر شوێنێک کە لە توانایاندا بوو.
Your Comment