بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان بە وتنی ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لایەکەوە باس لە ئاشتی دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە هەڕەشە لە شەڕ دەکات، زیادی کرد: ئەو کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکات پاڵپشتی لە ئیسرائیلێک دەکات کە 60 هەزار کەسی لە غەززە کوشتووە و ڕێگای ئاو و خۆراکی لەسەریان داخستووە. هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز قبووڵی ناکات کە کەسانێکی زیادەخواز بڕیار بۆ وڵاتەکەیان بدەن.
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە بە هەڕەشە کردن لەسەرمان دەست لە مافەکانمان هەڵناگرین، دەستکەوتە پڕ لە شانازییەکانمان لە هەموو بوارەکانەوە لەدەست نادەین، وتی: ئەوان زاناکانی ئێمە تیرۆر دەکەن و تۆمەتی تیرۆریست بوون دەدەنە پاڵمان ، ئێمە خۆمان بووینەتە قوربانی تیرۆر. لەبەر ئەوەی کە نامانەوێت لە بەرانبەر زۆربێژییەکاندا سەر دانەوێنین پێمان دەڵێن هۆکاری نائەمنی لە ناوچەکە.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەگەر کەسانێک کە کۆمەڵکوژی دەکەن، پاگەندەی مرۆڤایەتی دەکەن، کۆمەڵگای جیهانی ئەبێ پێداچوونەوەی جیدی لە پێوەرە ئەخلاقی و مافییەکان بکات. ناتوانرێت هەم جەنایەت بکەیت و هەم ئاڵاهەڵگری دادپەروەری بیت.
پزشکیان بە وتنی ئەوەی کە دوژمنان بەدوای پەرەپێدان بە بێ هیوایی لە کۆمەڵگان، وتی: هەموو هەوڵی ئەوان ئەوەیە کە ئەندێشەی نەتوانین لە زەینی خەڵک پەرەپێبدەن و لەلایەکی تریش بە پەرەپێدان بە کێشە و ناڕێکوپێکییەکان، یەکگرتوویی ناوخۆیی لەناوببەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەرەسەندنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و گەشەی پێوەندی ناوچەیی وتی: لە وڵاتی ئێمە، یەکگرتوویی ڕۆژبەڕۆژ خەریکی تۆکمە بوونەوەیە و لە پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانیش ڕێگای برایەتی، دۆستایەتی و هاوڕێی بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکەین.
Your Comment