AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٧ ٢٣:٣٢

پەیامی ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی بۆ گەلی عێراق

پەیامی ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی بۆ گەلی عێراق

ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا بۆ نەتەوەی عێراق وتیان: پرسەی بێهاوتای ئاڵاهەڵگرەکەی بەرخۆدان دەرکەوتێکی تەواوی برایەتی نێوان هەردوو نەتەوەی عێراق و ئێرانی نیشان دا و چەوسێنەران بە دڵێکی تۆقاو سەیری وێنەکانیان دەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتیە ئایینیەکان، بلیمەتان، ڕێبەرانی عەشیرەتەکان، و لاوان و خەڵکی بە پەرۆشی عێراق بۆ خوڵقاندنی حەماسەی ماناداری پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئینقلابی ئیسلامی ، جەختیان لە شکۆمەندنی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە عێراق کردەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەم پرسە ناوازە و ملیۆنییەی “ئاڵاهەڵگری خۆڕاگری”ی بە دەرکەوتنێکی بێ وێنە و تەواو وەسف کرد و سپاسی هاوسۆزی و برایەتی و ئامانجی هاوبەشی نێوان هەردوو نەتەوەی عێراق و ئێرانی کرد.

جەختیشیان لەوە کردەوە: ئامادەبوونی دەیان ملیۆن کەس لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق بە بۆنەی پرسە و ماڵئاوایی ئیمامی موجاهیدی شەهید، لاپەڕەیەکی نوێی بەئاگابوونەوە و ڕۆڵگێڕان لە گۆڕینی هاوکێشە پێش دروستکراوەکانی زلهێزە خۆبەزلزانەکان دیاریکرد.

بێ گومان سەرکردەکانی ئیستکباری بە دڵێکی تۆقاو سەیری دیمەنە شازەکانی ئەم ئامادەبوونە بەشکۆیەی عێراقیان دەکرد و بینیان چۆن ئەو پیلانانەی کە بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان ئەو دوو نەتەوەیە کردوویانە، بێهودە و بێکاریگەر دەرچوو.

ئەم ئامادەبوونەی دەیان ملیۆن کەس لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق، بە بۆنەی پرسە و ماڵئاوایی ئیمامی موجاهیدی شەهید، ڕێبەری مەزنی، لاپەڕەیەکی نوێی بەئاگابوونەوە و ڕۆڵگێڕان بۆ گۆڕینی هاوکێشە پێش دروستکراوەکانی زلهێزە خۆبەزلزانەکان بوو. ئێستا شەیتانی گەورە، ئەمریکای تاوانبار، تێگەیشتووە کە بەردەوامی بوونی بێ باڵادەستانەی خۆی لە ناوچەکە لە تەنها خەیاڵێک زیاتر هیچی تر نییە.

بەم زووانە باوەشی کراوەی نەتەوەی سەربەرزی عێراق و عەشیرەت و خێڵە خوێن گەرمەکانی بۆ ئەو زیارەتکارانەی کە تامەزرۆن بۆ ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعین، لەوانەش ئەو جەماوەرە زۆرەی کە بە ناوی شەهیدی ئێرانەوە زیارەت دەکەن و یادەوەری ئەم پرسە شکۆمەندەی ئەو پیاوە مەزنە و دروشمی ڕاستەقینەی "خۆشەویستی حسێن کۆمان دەکاتەوە" بۆ هەمووان نمایش دەکرێت.

News ID 59999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha