AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٥ ١١:٥١

دیداری سەردار قائانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لە سەر ئاسایشی سنوور

دیداری سەردار قائانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لە سەر ئاسایشی سنوور

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق و فەرماندەی هێزی قودسی سپا لە بەغدا پێکەوە دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیاکانی عێڕاق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق، ڕۆژی چوارشەممە میوانداری سەردار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپا لە بەغدا بوو.

بەم پێیە، ئەعرەجی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیی کە لە ئەو دیدارەدا، دوولایەنەکە سەبارەت بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان ئێران و عێڕاق، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان و لێکدانەوەی قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان دوو وڵاتەکە گفتوگۆیان کرد.

ناوبراو هەروەها لەسەر گرینگایەتی سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران جەختی کرد و داوای پابەندی هەموو لایەنەکانی گفتوگۆ و کەم کردنەوەی ئاڵۆزی بۆ بەدی هاتنی سەقامگیری ناوچەکەی کرد.


News ID 55030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha