بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ چوارشەممە پاش دیداری لەگەڵ ئەمیری قەتەر، لە لێدوانێکدا وتی کە سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووە.
ترامپ وتیشی: لە پرسی ئێراندا سەر دەکەوین. ئەم بابەتە دواجار بە جۆڕیک چارەسەر دەبێت. ئێمە لەبارەی پرسە جیهانییەکان وەک ڕووسیا و ئۆکراین گفتوگۆمان کرد و ئێوە زۆرتان یارمەتی داین. ئێمە هەروەها لەبارەی پرسی ئێران گفتوگۆمان کرد و چاوەروانین دیپلۆماسی سەرکەوێت.
Your Comment