AP ١٤٠٤ گوڵان ٩ ١٨:٣٤

شەرع لە دژی کۆنفڕانسی کوردەکان؛ ناوەندگەری هێڵی سووری دیمەشقە

شەرع لە دژی کۆنفڕانسی کوردەکان؛ ناوەندگەری هێڵی سووری دیمەشقە

هاوکاتی پێشوازیی ڕۆژاوا لە دۆزی کوردەکان بۆ دابەشکاریی دەسەڵات، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو داواکارییانەی بە هەڕەشەیەک بۆ یەکگرتوویی نیشتمانی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نەیشنەڵی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە پاشهاتەکانی کۆنفڕانسی یەکهەڵویستی کورد لە کوردستانی سووریادا، لە سەر ڕیسای سیاسیی ئەو وڵاتە و کاردانەوەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە ئەنجامی کۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی کوردەکان کە تەرکیزی کۆتایی لە سەر دابەشکردنی یەکسانی سەرچاوەکان و بەفەرمی‌ناسرانی زمانی کوردی بووە، ئاشتەوایی دوومانگەی نێوان کورد و دیمەشق تێکشکاوە و پێدەچێ سووریا بەرەوڕووی کەلێنی ئیتنیکی و فیرقەیی بەربڵاو ببێتەوە، چونکە لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان، تەنیا لە شاری حومس 4 کەسی عەلەوی کوژراون و بەدوای ئەودا داعش لە کوشتنی 5 هێزی کورد لە دیرەزوری ڕۆژهەڵاتی هەواڵی داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ئەحمەد شەرع ڕۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، هیزە کوردەکانی بە خەساندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ و هەوڵ بۆ جودایی‌خوازی تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە: بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی کوردەکان لە ڕۆژی شەممە لە قامیشلۆ کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناوەندگەری، لە دژی ڕۆحی ڕێککەوتنە.

کەچی کوردەکان لایان وایە کە هەڵوێستی ئەحمەد شەرع، زیاتر بۆ ڕەزامەندیی لایەنگرانی ڕادیکاڵی ناوخۆیی و دەوڵەتی ئەنقەرە بووە و لە بەرامبەردا، بەرپرسانی ئەمریکی و فەڕەنسیی بەشداربووی کۆنفڕانسی قامیشلۆ، وێڕای پێشوازی لە بڕیاری دژەسەنتەریزم، جەختیان لە سەرتربوونی هەڵوێستی کوردەکان بە نیسبەتی لایەنەکانی تری سووری کردووە.

News ID 54835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha