AP ١٤٠٤ گوڵان ٩ ١٠:٥٧

قاڵیباف: هێرش بۆ سەر ئێران هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە

قاڵیباف: هێرش بۆ سەر ئێران هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران بە واتای ئاگر تێبەردان لە بەرمیلێک بارووتە  کە هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە و هەموو بنکەی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەڕووخێنێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قاڵیباف لە وتارێکدا پێش دانیشتنی کراوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی وتی هێرش بۆ سەر ئێران هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە.

قالیباف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی بۆ جارێکی دیکە ڕێگای زیادەڕەوی هەڵبژارد و هەڕەشەی لە نەتەوەی مەزنی ئێران کرد بە مەبەستی پێشگرتن لە مەرگی سیاسی خۆی.

وتیشی ئەو کابرا بەدبەختە کە ڕۆژانە لە ترسی دەستگیرکردن ڕێڕەوی فڕینەکەی دەگۆڕێت و ڕق لێبووترین و دزێوترین تاوانبارە لە مێژووی هاوچەرخدا، ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێما جەلادەکەی دوای دەیان ساڵ لە فریودانی میدیایی بۆ جیهان ئاشکرا کردووە، بەتایبەتی بۆ گەنجانی ئەمریکی و ئەوروپی، جگە لە بۆردومانکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان هیچ شەرەفێکی نییە، هەروەها هیچ کام لەو ئامانجانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو، نەگەیشتووە، و ڕژێمی ساختەی زایۆنی بردۆتە نائەمنترین بارودۆخی خۆی.

قاڵیباف ڕایگەیاند: بۆیە بۆ ئەوەی دوژمن لێکدانەوەی هەڵەی نەبێت، ئەوە بە ڕوونی ئەوە دەخەینەڕوو کە گەلی ئێران بە یاری کۆنی پۆلیسی باش و پۆلیسی خراپ فریو نادرێت و وەک پێشتریش ڕامانگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتی خۆشەویستمان کە ئێرانە بە واتای ئاگردانی بەرمیلێک بارووتە کە تەواوی ناوچەکە دەتەقێنێتەوا و هەموو بنکە ئەمریکییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە بەر ڕاپاڵی وەڵامدانەوەی ئێران، و ئەم وڵاتانە باجی سەربزێوی ڕژێمی زایۆنی دەدەنەوە.

News ID 54832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha