AP ١٤٠٤ گوڵان ٢ ١٢:٤٦

ئێران داوای گەرەنتی پتەو لە ئەمریکا دەکات/ گواستنەوەی ئۆرانیۆم هێڵی سوورە

ئێران داوای گەرەنتی پتەو لە ئەمریکا دەکات/ گواستنەوەی ئۆرانیۆم هێڵی سوورە

موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران، جەختی کردە سەر پێویستی گەرەنتیدانی ئەمریکا بە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران جەختی لە پێویستی گەرەنتی کردەوە کە ببێتە هۆی دەرئەنجام و مانەوەی دانوستانەکان و وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکانی ڕابردوومان پێویستمان بە گەرەنتی دەبێت بۆ پاراستنی ئەو ئەنجامانەی لە گفتوگۆکان بەدەست هاتوون.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پرسی یەدەگی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە کاتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، و ئەگەری گواستنەوەر یەدەگی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ وڵاتێکی تر، و ئایا ئێران ڕازی بووە بە گواستنەوەی یەدەگی ئۆرانیۆم بۆ ڕووسیا؟ وتی: دەبێ بڵێم ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی کە بەشێکە لە هێڵە سوورەکانی ئێران و بێگومان هەندێک بابەتیش کراوەن بۆ گفتوگۆ. بەڵام وەک پێشتر باس کرا، بەشێک لەو پرسانەی لە میدیاکانەوە وروژێنراون، لە ڕیزی هێڵە سوورەکانی ئێراندان.

News ID 54728

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha