بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە خەندان، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له شاری سلێمانی، هیوای خواست کە چیتر سووریا نەبێتە کانوونی شەڕ و ململانێ و جەختی کرد: بنیاتانی هاوپه‌یمانی زۆر گرنگه له‌نێو وڵاتاندا و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئاشتی له نێو هه‌مو وڵاتاندا و لەوان ئیسرائیل هه‌بێت و هەر ڕەوتێک خزمه‌ت به ئاشتی بكات، بابه‌تێكی گرنگه بۆ ئێمە.
وتیشی: ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زلووم كۆبانی گرنگ بو، چونكه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئێمه ده‌بوونه‌وه هه‌مووی پووچه‌ڵكرده‌وه، بۆیه ئه‌وه خاڵێكی وه‌چه‌رخانه و پێمانوایه به‌دواداچون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكکه‌وتنە زۆر گرنگه. ئێستا گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر ورده‌كاری و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنه‌كه پێكهێنراون، تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بكرێت.
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنەکان لەبارەی شێخ مەقسوود و بەنداوی تەشرین و هیوای لێكتێگه‌یشتنی قوڵتر سه‌باره‌ت به ده‌ستور و پڕۆسه‌ی سیاسی و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی سووریا، ڕایگەیاند: ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان له مێژوی كورد و ئەو وڵاتانەی کوردی تێدایە، گرنگه. کەچی دۆخی كورد لەباری جیۆسیاسییەوە له سووریا جیاوازه و دەبێ ئه‌م دۆخه له‌به‌رچاو بگیردرێت. بەوەشەوە ڕوانین له ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه کە بوونه‌ته هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌تی نه‌ته‌وه و ئیتنی کوردەوە زۆر گرنگە.
Your Comment