بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەوبارەیەشەوە سەرۆکی هەرێم دەڵێت،" جەختمانکردەوە لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش ".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئێکس ) ئاماژەی بەوەکرد،" خۆشحاڵ بووم بە چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەئەنتاڵیا، لە کۆبوونەوەکەشماندا باسمان لە دۆخی سووریا کرد و بیروبۆچوونمان لەبارەی داهاتووی سووریا گۆڕییەوە، بەجۆڕێک کە سەرجەم گەڵانی ئەو وڵاتە لەخۆبگرێت ".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد،" پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەحمەد شەرع دووپاتکردەوە، هاوکات پابەندبوونیشمان بەهاوبەشیکردن لە جەنگی دژی داعش دووپاتکردەوە ".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند،" پابەندبوونی ئەحمەد شەرع بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، دڵخۆشیکردم.

لەمیانەی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، بۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆبوونەوە.
News ID 54584
Your Comment