بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، «نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٨ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی ٧ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٥ی زایینی له‌سه‌ر بانگهیشتی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای وڵاتی ئیماڕات سه‌ردانی شاری ئه‌بوزه‌بی ده‌کات و له‌گه‌ڵ «شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان» سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه و دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له گرینگه‌کانی نێوانیان دیدار و چاوپێکه‌وتن ده‌که‌ن.
هه‌ردوو سه‌رۆک پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن.

«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته شاری ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ «شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان» سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه.
News ID 54533
Your Comment