بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشق بیستراوە.
تەلەفزیۆنی سووریا هەواڵی تەقینەوەیەکی گەورەی لە دیمەشق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ئارادایە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەی ئەلکیسوایان لە دیمەشقی بۆردومان کردووە.
هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان لە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کردووە بەسەر ئاسمانی قونەیترە لە باشووری سووریا.
Your Comment