بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارەوانی ئیستەنبوڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆی 15 ملیۆن کەس 13 ملیۆن و 211 هەزار کەس هاوسۆزی خۆیان بۆ ئیمام ئۆغڵو دەربڕیوە و سەرەڕای دەستگیرکردنی، لە هەڵبژاردنێکی رەمزیدا دەنگیان پێداوە تا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیمام ئۆغڵو لەو زیندانەی کە لە ڕۆژئاوای ئەستەنبوڵ لێی بەندکراوە، پێشوازی لەو هەواڵە کرد و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆشی کردوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە، "دەیان ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا کە بەدەست سەرکوتکردنی حکومەت و ئابوورییەکی تێکشکا و ناکارایی و ئاژاوەگێڕییەوە دەناڵێنن، دەیانەوێت بە (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) بڵێن بەسە.
Your Comment