بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی ئێران بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی و نەک بەپێی چاوەروانییەکانی ترامپ، وتی: ئەوەی کە دەڵێین دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بێئاکامە، دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو، ئەزموون و پێشینەیەک و دەزانین بەو هەلومەرجە، ناکرێ لەگەڵ ئەمریکادا دانوستان بکەین، مەگین ئەوەی کە هەندێک شت بگۆڕێت.
ناوبراو بە پێداگریی دووبارە لە سەر ئاشتەواییبوونی پلانی ناڤۆکی ئێران، وتیشی: دەکرێ بە هەندێک دەستێوەردانەوە دووبارە بەهرە لە هەندێک باس و رێكکەوتن لە بەرجامدا بکرێت. بە تایبەت کە لۆژیک و فەرمۆلەی بەرجام بە باوەڕی ئێمە هێشتاش بەردەوامە و دانوستانە ناڤۆکییەکان دەبێ بەپێی ئەو فۆرمۆلەیە بێت.
Your Comment