بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بەیانی ئەوڕۆ هەینی(1ی خاکەلێوە)، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە خەڵکی تاران و بەرپرسان لە حسێنییەی ئیمام خومەینی(رە)، فەرموویان: گەلی ئێران نەورۆز بە جەژنێکی مەعنەوی دەزانن. پێشنیار دەکەم ئەوساڵ چالاکانی بواری فەرهەنگی ئاوڕێکی تایبەتی بدەنەوە لە خوێندنەوە و ڕاهێنانی نەهجولبەلاغە.
پۆختەیەک لە لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران:
* ئەوساڵ نەورۆز بە هۆی هاوکاتبوونی لەگەڵ ڕۆژان و شەوانی پیرۆزی قەدر، کەشوحاڵێکی مەعنەویی زیاتری بەخۆوە گرتووي؛ لە هەموو ئەم ساڵانەدا، ئێرانییەکان بە نیگایەکی مەعنەوی و بەپشتبەستن بە خودای مەزنەوە سەیری نەورۆزیان کردووە.
* گەلی ئێران نەورۆز بە جەژنێکی مەعنەوی دەزانن؛ دوعا لە ژیانی کەسێنی و و کارە مەزنەکاندا کارسازە.
* پێشنیار دەکەم ئەوساڵ چالاکانی بواری فەرهەنگی ئاوڕێکی تایبەتی بدەنەوە لە خوێندنەوە و ڕاهێنانی نەهجولبەلاغە.
* لە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوودا کەسایەتیگەلێکی گەورە و لێهاتووی لوبنانیمان لەدەست دا و ئەمەش بۆ ئێمە کارەسات بوو. ساڵی ڕابردوو ڕووداوی تاڵی سروشتیشمان هەبوو؛ لە کانگایەک لە تەبەس زیاتر لە 50 کەس گیانی خۆیان لەدەست دا.
* بێ گومان پاش ئەو ڕاوەستانانە، شکستی دوژمنان و ڕژیمی چەپەڵ و گەندەڵی زایۆنیی بەدوادا دێ.
* ڕووداوە تاڵەکانی 1403، هێزی مەعنەویی گەلی ئێران و خۆڕاگریی ئاشکرا کرد. لەمناوە بەڕێکرانی حیماسیی تەرمی سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانی، نیشانی دا کە ئەم گەلە پشتی بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکان دانانوێنێت.
* لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا، دیتمان کە چۆن ئەو خەڵکە دڵخۆشانە و ئامادە بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون و نەیانهێشت کاری دەوڵەت پەکی بکەوێت. بەشدار بوون و سەرۆک کۆماریان هەڵبژارد و دەوڵەت پێکهات.
* ئازایەتی و بەشداریی گەل لە ساڵی ڕابردوودا لە کاتێکدا بوو کە کەوتبوونە ژێر بارستای گرفتە ئابووڕییەکان.
* خەڵکی لە ساڵی ڕابردوودا لە مەیدان و پێشکەوتدا کەمیان دانەنا.
* بەرهەمهێنان یەکێک لە کلیلە سەرەکییەکانی چاکسازی مەعاشە.
* خەڵک و دەوڵەت تا ئەو جێیەی دەتوانن یارمەتی یەک بدەن بۆ وەدیهاتنی دروشمی سەرمایەدانەری بۆ بەرهەمهێنان و هەر کام دەبێ ئەرکی خۆی ڕاپەڕێنێت.
گرنگترین پێشەکی بەرهەمهێنان، بەرزکردنەوەی سەرمایەدانەرییە.
* ئاسایشی سەرمایەدانەری دەبێ دابین بکرێت و پڕۆسەی سەرمایەدانەری دەبێ کورت بکرێتەوە.
* ڕێبەری دەستێوەردانی لە پلانە ئابوورییەکاندا نابێت. بەرپرسانی دەوڵەتی با بزانن کامانەن ئەرکەکانی سەرشانیان.
* ئەمریکاییەکان بزانن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەلی ئێران، بە هەڕەشە ناگەنە هیچ کوێ و هیچ بەدەست ناهێنن.
* دوژمنان بزانن کە ئەگەر لە هاندی گەلی ئێران دزێوی بنوێنن، بە توندی بەرپرچ دەدرێنەوە.
* سیاسەتوانانی ئەمریکی و ئەورووپی هەڵەیەکی گەورە دەکەن و ناوی ناوەندە بەرخۆدانەکانی ناوچە دەنێن، هێزی ڕاسپاردەی ئێران. ڕاسپاردە یانی چی؟ ئێران جێگر و ڕاسپاردەی ناوێت.
* لە دەسپێکی داگیرکاریی فەلەستین، یەک لەو وڵاتانەی کە دژی ئەو کارە بووە، یەمەن بوو.
شایانی باسە، دیدارە نەورۆزییەکانی ڕێبەری ئێران لە ساڵانی پێشوو لە حەرەمی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (دخ) لە مەشهەد بەڕیوە دەچوو، بەڵام ئەوساڵ بە هۆی هاوکاتبوونی نەورۆز لەگەڵ شەوانی قەدر و مانگی ڕەمەزان، ئەو دیدارە لە تاران بەڕیوەچوو.
Your Comment