AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٨ ٢١:٠٥

ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا: چەک دانانێین

ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا: چەک دانانێین

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە بە ئاوڕدانەوە لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا لە ناوچە کەنارئاوییەکان، چەک دانانێت و بەردەوام دەبێت لە بەرگری‌کردنی ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئاژانسی هاوار، وائێل نادر وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا ڕایگەیاند کە ئەو ئەنجومەنە بە ئاوڕدانەوە لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا لە ناوچە کەنارئاوییەکان، چەک دانانێت و بەردەوام دەبێت لە بەرگری‌کردنی ناوچە.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەڤڵبوونی ڕێژەیەکی زۆری ملیشیاکانی پارێزگای سوەیدا بە ئەنجومەنی سەربازیی ئەو پارێزگایە، ڕاشیگەیاند: هەڵویستی ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا بۆ داهاتوو ڕوون و ئاشکرایە و لە پێناو پاڵپشتی لە مافی هاووڵاتیان و سەقامگیریی سووریا تێدەکۆشین.

نادر جەختی لەوەش کرد: کاتێک دەوڵەتێکی یاسایی لە سووریادا بێتە سەر کار کە دەستەبەرکەری مافی هاووڵاتیان بێت و پاڵپشتیان لێ بکات، ئەواس چەک دادەنێین.

News ID 54343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha