AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٨ ١٧:٤٥

پارێزگاران و سەرمایەدانەرانی هەرێم بانگهێشتی ئێران دەکرێن

پارێزگاران و سەرمایەدانەرانی هەرێم بانگهێشتی ئێران دەکرێن

پارێزگاری کوردستان لە پلانی بانگهێشتی پارێزگاران و سەرمایەدانەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان لە دیداری بەرژەوەنددارانی پارێزگای کوردستان، وێڕای داکۆکی لە ڕۆڵی گرنگیان وەک نوێنەرانی دەوڵەت لە چاودێری‌کردنی هەڵسوکەتی ماڵیی دەزگاکاندا، وتی: بەرژەوەندداران دەتوانن بە ڕیسک و دیسیپلینی ماڵی، پێسەنگی ئاوەدانی و پێشکەوتنی پاریزگا بن.

لهۆنی لە درێژەدا سنووری بە گەورەترین دەفرایەتی ئاوەدانی پارێزگای کوردستان زانی و ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە گەشەی چاوەروان‌کراو، ساماندانی سنووری پرسێکی زەروورییە و پێویستە سیاسەتەکان بە چەشنێک بن کە بەرژەوەندیی سنووری بگەڕیتەوە بۆ پارێزگا و بەتایبەت شارە سنوورییەکان.

پارێزگاری کوردستان هەروەها لە پلانی بانگهێشتی پارێزگاران و سەرمایەدانەرانی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا و وتیشی: ڕێخۆش‌کردن بۆ هاتنی سەرمایەدانەران، دەبێ بە یارمەتیی بەرێوەبەران ئەنجام بدرێت و پێویستە هەڵومەرجی سەرمایەدانەری لە پارێزگادا دابین بکرێت.

News ID 54342

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha