بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئەبوو محەمەد جۆلانی ئەوڕۆ پێشنووسی ڕاگەیاندنی دەستووری سووریا کە دەوترێ لە لایەن تاقمێک لە کارناسانی یاسایی سووری تۆمار کراوە و تێیدا فێقهی ئیسلامی وەک سەرچاوەی یاسادانەری دیاریکراوە، واژۆ کرد.
لە پێشنووسی دەستووری سووریادا کە بۆ خولێکی 5 ساڵە داڕشتراوە، تێیدا ئایینی ئیسلام وەک ئایینی فەرمی سووریا دیاری کراوە و هەروەها ئەو وڵاتە پابەند دەبێ بە دابەشکردنی یەکجاریی هێزەکان.
Your Comment