AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢١ ١١:٠٧

کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق

کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ترامپ گوشاری خستووەتە سەر کوردەکان و حکومەتی ناوەندی لە سووریا و ڕۆڵی هەبووە لە ڕێكکەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵۆم کۆبانێ. هەر بەوبۆنەوە ئەمریکا ئامادەیی ڕاگەیاندووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند کە لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە ڕێككەوتووە لەسەر تێکەڵ کردنیان لە نێو ناوەدە حکومییەکان.

ڕۆژنامەی نەشناڵی ئیمارات لە ئەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئەمریکا کاردانەوەی ئەرێنیان هەبووە بە ئەو ڕێككەوتنە. دۆناڵد ترامپ لە مانگی دیسەمبەر وتبووی کە سووریا شوێنی شەڕی ئێمە نییە و لە فێڤریەشدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوکارەکانیدا لە سەر مانەوە یان نەمانەوە لە سووریا بڕیار دەدەن.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەو ڕۆژنامیەی وتووە: ئەو ڕاستە کە ئێمە گوشارمان خستووەتە سەر لایەنەکان لە ئەو بارەوە و ئەوە ڕووداوێکی گەورەیە. ئەمە باشترین هەواڵێکە کە لە 8 ی دیسەمبەرەوە سەبارەت بە سووریا بیستوومانە. ئەبێ چاوەڕوان بین کە ئایا ئەو ڕێكکەوتنە یەکلایی دەبێتەوە. بەڵا، بە پێی دەقی گرێبەستەکە ئەبێ تا کۆتایی ساڵ یەکلایی ببگێتەوە، هیوادارین بتوانین هێزەکانی ئەمریکا لەوێ بکشێنینەوە.

News ID 54270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha