AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٠ ١٣:٠٧

گەڵاڵەیەک بۆ دابەش کردنی سووریا بە پێنج ناوچەی خۆبەڕێوەبەر

گەڵاڵەیەک بۆ دابەش کردنی سووریا بە پێنج ناوچەی خۆبەڕێوەبەر

ڕەشەکوژی بێ وێنە لە سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئاماژەیە بۆ بوونی پیلانێکی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو لەدژی ئەو وڵاتە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەیسەم خەزعەلی شارەزای ئەمنی لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: ئەبو محەممەد ئەلجولانی ڕێبەری تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا بە هەڵگیرسانی ململانێیە تائیفیەکان پلانی ئەمریکی و زایۆنی بۆ دابەشکردنی وڵات جێبەجێ دەکات.

ناوبراو هۆشداری دا لە توندتربوونی ململانێیە ناوخۆییەکان لە سووریا و وتی: ڕژێمی زایۆنی لە هەوڵی دابەشکردنی سوریایە بۆ پێنج ناوچەی ئۆتۆنۆم و ئەلجۆلانی ڕۆڵی پێشەنگی لەم کارەدا دەگێڕێت.

وتیشی: چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای سووریا لەوان کورد، دروز و عەلەوییەکان لەم پیلانەدا ئامانجن.

خەزعەلی زیادی کرد: دەزگای هەواڵگری وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕژێمی زایۆنی پشتیوانی لەم کوشتارانە دەکەن، چونکە دەوڵەتی سووریا لاواز دەکەن. لە قۆناغی داهاتوودا ڕەنگە دەستێوەردانی بەربڵاوی دەرەکی بۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان ببینین.

News ID 54260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha