AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٠ ١٥:٠٥

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ ئاشتی لەگەڵ پەکەکە خستەڕوو

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ ئاشتی لەگەڵ پەکەکە خستەڕوو

جەهەپە لە پێشکەش کردنی نەخشەڕێگایەکی 20 بڕگەیی بۆ سەرکەوتنی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا و کوردستانی تورلیا هەواڵی دا و ئەو گەڵاڵەیە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هەوڵەکان لە ئەو بارەوە هەر ڕوو لە زیاد بوونە و شاندێک لە دەم پارتییەوە ڕۆژی دووشەمە دەچێتە دیدای ڕێبەری ئەو پارتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی کۆماری خوازی گەلان(جەهەپە) کە گەورەتەین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دێتە ئەژمار لە پێشکەش کردنی نەخشەڕێگایەکی 20 بڕگەیی بۆ سەرکەوتنی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا هەواڵی دا و ئەو گەڵاڵەیە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هەوڵەکان لە ئەو بارەوە ڕوو لە زیاد بوونە و بڕیارە ڕۆژی دووشەمەش لە ئەو پێوەندیەدا شاندێک لە دەم پارتییەوە بچێتە دیداری ڕێبەری ئەو پارتە.

مێدیاکانی تورکیا ڕاپۆرتیان دا کە پاکێجی پێشنیارکراوی جەهەپە بریتییە لە ڕێکارگەلێک بۆ پێکهێنانی کەشێکی گونجاو بۆ بەرەوپێش بردنی دانوستانی ئاشتی. یەک لە خاڵە هەرە گرینگەکانی ئەو نەخشەڕێگا، کۆتایی هاتن بە سەرپەرشتیاری و پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی تایبەت بۆ جاوەدێری و ئاسانکاری ئاشتییە.


جەهەپە هەروەها لەسەر زەروورەتی بەرز کردنەوەی سزا بۆ بەکارهێنانی قسەی ڕەگەزپەرستانە کە دەتوانێت ئاشتی بخاتە مەترسییەوە، جەختی کردووە.







News ID 54258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha