AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٧ ١٩:٣٨

مەرجی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ترامپ ئەمەیە

مەرجی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ترامپ ئەمەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو ناچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جدە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: تا ئیدارەی ترامپ زۆرترین فشار بخاتە سەر ئێران، ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەست پێناکاتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو ناچێت. ئەمە ئەو تەکنۆلۆژیایەیە کە بەدەستمان هێناوە، تەکنەلۆجیا لە مێشکدایە و مێشک بۆردومان ناکرێت.

عێراقچی زیادی کرد: ئێران هیچ پەلەیەکی نییە لە دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوە شەڕێکی بەرفراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

News ID 54235

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha