بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمانی "سەمای چارەنووس" لە نووسینی خاتوو فەوزیە بەشارەت، نووسەری بەتوانای بیجاری، بە بەشداریی ڕەخنەگرانێکی ناسراوە و لێهاتووی وەک ناسر یەزدانی، خاتوو بەیان عەزیزی، پێژمان حەبیبی و عومەر محەمەدی خرایە بەر تیشکی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن.
لەم کۆڕی ڕەخنەیە کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو (سێشەممە) لە شوێنی کتێبخانەی گشتیی شاری سنە بەڕیوەچوو، ڕەخنەگران تەرکیزیان خستە سەر شێوەی کەسایەتیداڕشتنی دژوازانە، ڕاوێژی گێڕانەوە، ناساندنی گونجاوی ناسنامە و جوگرافیای مێژوویی چیرۆک، زاراوە و زمانی گێڕانەوە.
سەمای چارەنووس بەسەرهاتی خان و ڕەعیەتییە و زەمانی ڕوودانی چیرۆک دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای شۆڕشی ئێران لە ناوچەی گەڕووس و تێیدا مامۆستای گوند گیرۆدەی خوشکی قوتابییەکی بووە، کەچی کچە لە بەرەتی قەرزی باوک بڕیارە بدرێتە کوڕی خان.
Your Comment