بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پازدەهەمین دانیشتنی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە باکۆ ڕایگەیاند: "سەرەڕای جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی، "بەرەی خۆڕاگری" شکستێکی ستراتژیکی بەسەر ئەم ڕژێمەدا سەپاند.
وتیشی: بەداخەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئێمە شاهیدی ئەوە بووین کە زایۆنیستەکان و ئەمریکا دوای شکستی سەربازی و ستراتیژی لە لوبنان و غەززە هەوڵدەدەن پیلانگێڕی سیاسی دیکە لە ناوچەکەدا دابڕێژن.
ئەو، پلانی ترامپی بە جۆرێک لە پاکتاوی نەتەوەیی و داگیرکاریی مۆدێرن وەسف کرد و وتی: پلانەکەی ترامپ جۆرێکە لە ئاپارتاید کە بە تەواوی لەگەڵ بەرژەوەندییە ناشەرعیەکانی زایۆنیستی بۆ لاوازکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و سەرکوتکردنی ئیرادەی گەلی فەلەستین داڕێژراوە. ئەم پلانە نامرۆڤانەیە دەتوانێ ئاسایشی لەرزۆکی ناوچەکەش بەرەوڕووی تەحەددا و قەیرانی نوێ بکاتەوە.
قالیباف بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی دژی هەر پلانێکی سەپێنراو کە لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی فەلەستینە ، وتی: ئێمە هەر پلانێک کە دژ بە ئیرادەی گەلی فەلەستین بێت، بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە پێمان وایە داهاتووی فەلەستین و غەززە تەنیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی فەلەستین دەبێ و مافی هەموو گەلی فەلەستینە بە دەنگدان ، چارەنووسی خۆیان مسۆگەر کەن.
ئایندەی فەلەستین لەلایەن ئەمریکا و هیچ زلهێزێکی تری کۆلۆنیالیزمەوە دیاری ناکرێت، بەڵکوو مافی چارەی خۆنووسین تەنها لە دەستی گەلی فەلەستیندایە. تاکە ڕێگای دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، پاوەجێی یەکجارەکی و بەردەوامی کەرتی غەززە، کشانەوەی تەواوەتی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە خاکەکانی فەلەستین و لوبنان و سوریایە؛ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی پێویست و دەستبەجێ و بێ بەربەست لە سەرانسەری غەززە و گەڕانەوەی پەنابەرانی فەلەستینی بە سەلامەتی و بێ سنوور بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان.
Your Comment