بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەرفە گیایەکی وەکوو ئاڵفە و تامێکی شیرین و ترشی هەیە. هەروەها گیایەکی سارد و ئیشک لە زانستی پزیشکی نەریتی دێتە ئەژمار کە ڕێژەیەکی زۆری ئۆمێگا 3ی هەیە.
ئەو گیایە دەتوانێت بە هۆی بوونی ئۆمێگا 3 تێیدا کێشەی نەخۆشی ئۆتیسم کەم بکاتەوە و هەروەها بۆ دەرمانی سکچوونی خوێنی، کێشەی گەدە و تەنانەت بەواسیریش بەکار دێت. هەروەها چاوی مرۆڤ بەهێز دەکاتەوە و بۆ ڕێگری لە نەخۆشینی ئاومروارید بەکار دێت و بەهۆی بوونی کەلسیۆم، مەنیەزیۆم و ئاسن و مەنگنز تێیدا دەبێطە هۆی کەم بوونەوەی ئێشی ئێسقام و پووچ بوونەوەی ئێسقانەکان.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو گیایە کێشەکانی هاوپەیوەند بە جەرگیش چارەسەر دەکات. تۆمی ئەو گیایەش بۆ کەم کردنەوەی ئاستی شەکرەی لەش زۆر بەسوودە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە خەرفە بەهۆی بوونی ڤیتامینیA ، ڤیتامینیC ، مەنیەزیۆم، پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 کە هەر هەموویان بۆ گەشەی ئاولەمە و پاراستنی تەندروستی دایک و سەردەمی شیردان بە قازانجن، بۆیە پزیشکەکان دایکان بە خواردنی ئەو گیایە هان دەدەن، بەڵام خواردنی بۆ دایکانی دووگیان قەدەغە کراوە.
لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە گیای خەرفە خاوەی ئانتی ئۆکیسانە زۆرە و هەر بۆیە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەکار دێت.
بەڵام خواردنی ئەو گیایە بە بێ ڕاوێژی پزیشک یان بۆ ڕادەیەکی زۆر لەوانەیە کەسەکە تووشی بەردی گورچیلە بکات
Your Comment