AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٧ ١٣:٠٥

داگیر کردنی 2000 خانوو لە سووریا لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی

داگیر کردنی 2000 خانوو لە سووریا لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی

سەرچاوە ئاگادارەکان لە داگیر کردنی 2 هەزار خانوو لە سووریا لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانیەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی تا ئێستا زیاتر لە 2 هەزار خانووی هاووڵاتیانی سووریان لە دیمەشق و حەلەب داگیر کردووە.

ئەوان زیادیان کرد کە تیرۆریستیەکانی سەر بە جۆلانی هاووڵاتی 17 وڵاتن و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا 2 هەزار خانوویان داگیر کردووە و دانیشتووانیان بۆ ئیدلب و ناوچەکانی دیکە لە پێتەختی سووریا گواستووەتەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە درێژەی گۆڕێنی دیمۆگرافیای سووریا ئەنجام دەدرێت. هەروەها ژمارەی ئۆپراسیۆنەکانی تیرۆر لە سووریا لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.





News ID 53992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha