AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٧ ٠٩:٠٩

هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ پەنابەرانی ئێرانی

هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ پەنابەرانی ئێرانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵسوکەوتی سووکانەی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ پەنابەران لەوانە هەندێک پەنابەری ئێرانی ناڕەوا و دژی یاساکانی مافی مرۆڤ وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەرەبەیانی شەممە 27 ی ڕێبەندانی 1403 بە ئاماژە بە گرینگایەتی لەبەرچاوگرتنی یاسا نیودەوڵەتییەکانی هاوپەیوەند بە هەڵسوکەوت لەگەڵ پەنابەران، تێکەڵچوونی توندئاژۆیانە و نامرۆڤانە لەگەڵ هاووڵاتیانی ئێرانیی قبووڵ نەکراو وەسف کرد و جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوە بە پێی ئەرکی یاسایی خۆی لە هیچ هەوڵێک بۆ پاڵپشتی لە مافی هاووڵاتیانی ئێرانی درێغ ناکات و بەم پێیە هەوڵ و نووسراوەکانی خۆی بە نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە واشنتۆن و دیکەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکان و کونسوڵخانەکانی ئێران لە ئەمریکای باشووری بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بە هاووڵاتیانی دەرکراو لە ئەمریکا ڕاگەیێندراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران نیشتمانی هەموو ئێرانییەکانە و هاووڵاتیان دەتوانن ئازدانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هاتوچۆ بکەن.

بەقایی ڕاشیگەیاند: وەزارەتی دەرەوە بە ئامادەی ئاسانکاری ئەو کارە و هاوکاری بۆ چارەسەری هەر جۆرە کێشەیەک لە ئەو بارەوەیە.






News ID 53991

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha