ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شمشاد ئەحمەدخان جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە پێشنیاری ئەم دواییەی ترامپ لەسەر دانوستانی دووبارەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ناکرێت متمانە بە ترامپ بکرێت. وڵاتانی موسڵمان لە جیاتی ئەوەی کە بەدوای دانوستان و پێدانی خاڵ بە ڕۆژاوا بن، بۆ چارەسەری کێشەکانی خۆیان لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان، پێوەندی خۆیان قایم بکەنەوە.
ناوبراو کە پێشتریش لە نەتەوەیەکگرتووەکان نوێنەری پاکستان بووە لە ئەو بارەوە زیادی کرد: ئەمریکا بەرژەوەندی خۆی دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە و بۆیە ناکرێت متمانە بە ترامپ بکرێت. ترامپ سیاسەتوان نییە بەڵکوو بازرگانە کە ئامانجی سەرەکی ئەو لە دانوستانەکان بەرژەوەندی بازرگانییە و ترامپ پابەندی هیچ یاسایەک نییە.
شمشاد ئەحمەد سەبارەت بە دانوستانی نیوان ئێران و ئەمریکا وتی: ناکرێت متمانە بە ئەمریکا و بەتایبەتی بە ترامپ بکرێت. ترامپ لە خولی پێشووی سەرۆک کۆماریدا بە ئاسانی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و ئەمریکای هەڵوەشاندنەوە و لە ڕێگای گەڵاكەی ناسراو بە دانوستانی سەدەوە هەوڵی دا تا شوێنگەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەهێز بکاتەوە.
ئەو سیاسەتوانە پاکستانییە قسەکانی ئەم دواییەی ترامپ لەسەر کۆچاندنی خەڵکی غەززەشی بە توندی ئیدانە کرد و وتی: هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەیانەویست پێوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە کە فەلەستینییەکان بە زریانی ئەقسا ئامانجەکانی ئەوانیان شکست دا.ئێمە موسڵمانان ئەبێ خۆمان لە چنگی ئەمریکا ڕزگار بکەین.
Your Comment