AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ١٣:٢٣

وردەکاری نوێ لە دۆسیەی تیرۆری دوو دادوەرە ئێرانیەکە ڕاگەیێندرا

وردەکاری نوێ لە دۆسیەی تیرۆری دوو دادوەرە ئێرانیەکە ڕاگەیێندرا

وتەبێژی دەسەڵاتی داد شرۆڤەیەکی سەبارەت بە وردەکارییەکانی شوێنگیری دۆسیەی تیرۆری شەهید ڕازینی و موقیسە پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسغەر جەهانگیر وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دۆسیەی شەهادەتی دوو دادوەر ڕازینی و موقیسە وتی: لەبەر پێچراو بوونی دۆسیەکە کارناسان خەریکی لێکدانەوەی ئەو دۆسیەن و دەستبەجێ دوای دەسخستنی زانیاری نوێ ڕاگەیاندن دەکرێت.


ناوبراو زیادی کرد: گومان لە ئەوە بووە کە شەهیدەکان ژەهرخۆر کرابێن چونکوو هەر بکوژەکەیان نانی بەیانی بۆیان بردبوو، بەڵام پشکنینە پزیشکییەکان نیشانی دا کە هیچ جۆرە ژەهرێک لە چێشتەکەیاندا نەبووە.

وتەبێژی دەسەڵاتی داد وتیشی: سەبارەت بە چەکە بەکارهێنراوەکە دەریخستووە کە 9 گوللەی تێدابووە کە شەشیان بەکار هاتووە. بکوژەکە گولەی شەشەمی لە خۆی داوە و سێ گولەکەی تریش کاتی بەکارهێنانی نەبووە. سەبارەت بە بکوژەکەش پێوەندیی لەگەڵ گرووپەکان ئاشكرا بووە و لێکۆڵینەوەکان درێژە دەدرێت.

News ID 53874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha