AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ٠٩:٣٤

ترامپ: ئامادەم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دانوستان بکەم

ترامپ: ئامادەم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دانوستان بکەم

سەرۆکی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە "بڕیاری زۆرترین گوشار"ی لە دژی تاران واژۆ کردووە، ئیدیعای کرد کە ئامادەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا سیاسەتی زۆرترین گوشاری دژ بە ئێرانی بوو و شکستی هێنا، ئێستا بە دوای چارەسەرێکی دیکەدا دەگەڕێت بۆ ڕازیکردنی تاران بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان.

بەم پێیە، ترامپ لە دوایین لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند: "زۆر وڵات هەن، لەوانە ئێران، کە بەدوای ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگەڕێن". هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ئامادەیە لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بکەوێتە دیالۆگ و دانوستان.

وتیشی: ئێمە شاهیدی ئەوە دەبین کە ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیکە.

ترامپ وێڕای بانگەشەی ئامادەیی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران وتی: یاداشتێکم واژۆ کرد بۆ زیادکردنی گوشارەکان لەسەر ئێران. تێبینییەک کە واژۆکردن "بڕیارێکی قورس" بوو بۆ من و "دوودڵی"م هەبوو.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لە پێشخستنی "سیاسەتی زۆرترین فشار" لە دژی ئێران کردەوە و دەشڵێت: "ئەمریکا مافی خۆیەتی ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە وڵاتانی دیکە بکات."

News ID 53869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha