بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد شەرع سەرکردەی تیرۆریستانی حاکم لە سەر دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، هەسەدە ئامادەیی خۆی بۆ سنوردارکردنی چەک لەدەستی هێزەکانی دەربڕیوە، بەڵام هێشتا هەندێک جیاوازی بۆچون لە نێوانیاندا هەیە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نایاسایی قۆناغی راگوزەری سووریا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دانوستاندان بە مەبەستی چارەسەری دۆسیەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
لەبارەی دۆخی سوریاش وتی، وڵاتێکی گرنگە و بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان هەیە.
ئەحمەد شەرع سەفەری عەرەبستانی کرد و ئەمڕۆش دەچێتە تورکیا.
Your Comment