بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی پاش خولی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، وێڕای ئاماژە بە ڕاشکاوانەتربوونی دانیشتنی ئەمجارە و وردتتربوونی لایەنەکان لە پرسەکان، وتی: لەم هەلومەرجەدا دانوستانەکان دژوارتریش دەبێت، بەڵام بەوەشەوە لایەنەکان ڕاشکاوتر بوونەتەوە و دەکرێ بڵێین ئێستا هەر دوو لا باشتر لە هەلوێستی یەکتری گەیشتوون و و تا ڕادەیەک هەڵویستی لایەنەکان لێک نزیکتر بۆتەوە.
ناوبراو گفتوگۆکان ڕوو لە پێش هەڵسەنگاندن و وتیشی: بڕیارمان داوە دانوستانەکان درێژەی هەبێت و هەر دوو لا پێداگرن لەوەی بۆ دانیشتنی دواتر ڕێککەون و لەو سۆنگەوە ڕۆژ و شوێنی دانیشتنی دواتر خراوەتە ئەستۆی وەزیری دەرەوەی عەمان.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانی دژوازی لایەنی ئەمریکایی ڕوونی کردەوە: لە بواری میدیایی و گشتیدا گوێبیستی لێدوانی دژوازانەی لایەنی ئەمریکایین کە ئەمە هیچ یارمەتیی دانوستانەکان نادا و ئەوڕۆ یەکێک لە بابەتە جێی باسەکانمان ڕەخنە لەو لێدوانانە و هەوڵ بۆ چاکسازییان بوو.
زیادیشی کرد: هەر وەک چۆن کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندە بە هەڵوێستەکانی خۆی، چاوەروانیی ئەوە لە لایەنی ئەمریکاییش دەکرێت. هەر بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەوە بە لایەنی ئەمریکایی ڕاگەیێندرا و هەشدارمان دا کە لە ئەگەری دووپاتبوونەوەی ئێمەش ناچارین لە گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوشیوە و پێموا ئەوانیش گرفتەکانیان قبووڵ کردووە.
عێراقچی هەروەها سەبارەت بە پرسە تەکنیکییە هاوپەیوەندەکان بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و پیتاندنی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند: ئەو دووە لە بابەتە سەرەکییەکانی دانوستانن و ئێمە پێداگرین لە درێژەدان بە پیتاندن و لە بڕیاری خۆشمان ناکشێینەوە. ڕەنگە لە پێناو متمانەسازیی بەرامبەر، وەک پێشتر، بۆ قۆناغێک لە ڕەهەند و ئاست و ئەندازەیدا پەڕژینگەلێک قبووڵی بکەین، بەڵام خود بابەتی پیتاندن جێی دانوستان نییە.
Your Comment