AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١١ ٠٩:٥٩

بەقایی: قەیرانی ئۆکراینا پێوەندی بە ئێرانەوە نییە

بەقایی: قەیرانی ئۆکراینا پێوەندی بە ئێرانەوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەکانی ئەم دواییەی بەرپرسی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و وتەبێژەکەی سەبارەت بە پاڵپشتی ئێران لە تیرۆریزم وتی: قەیرانی ئۆکراینا پێوەندی بە ئێرانەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی جەختی کرد: هەڕەشەی سەرەکی و هەمیشەیی بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، ڕژێمی ئاپارتاید و داگیرکەرە؛ ڕژیمێک کە زەڕادخانەی چەکی کۆمەڵکوژی هەیە و تەنیا لە 15 مانگی دواییدا بە کۆمەڵکوژییەکی بێ ڕوحمانە گیانی زیاتر لە 60 هەزار کەسی بێ تاوانی ئەستاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە قەیرانی ئۆکراینا پێوەندی بە ئێرانەوە نییە و کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەسەر زەروورەتی کۆتایی شەڕ و بەکارهێنانی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان جەختی کردووە، زیادی کرد: چەواشەکاری و تاوانبار نیشاندانی کەسانی دیکە ناتوانێت یارمەتیدەری قەیرانەکان بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی ئەورووپا بێت.

بەقایی بە قێزەون وەسف کردنی پاگەندەی پاڵپشتی ئێران لە تیرۆریزم وتی: یەکێتی ئەورووپا ئەبێ تێبگات کە کاتێک هەندێک لە گرینگترین ئەندامەکانی ئاشكرا میوانداری گرووپ و کەسە تیرۆریستەکانن، لە پێگەیەکدا نیە کە تۆمەت بخاتە پاڵ ئێران.

بەقایی بە جەخت لەسەر چییەتی تەواوی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ئەتۆمی زیادی کرد: یەکێتی ئەورووپا ئەوەی لەبیر بێت کە ورە و سەربەخۆیی پێویستی بۆ پاراستنی ڕێكکەوتنێک کە خۆی لە کەسە سەرەکییەکانی بوو، نیشان نەدا و بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە کردەوەدا لەسەر بەڵێنەکانی نەما.

News ID 53795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha