بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سێ ئۆپراسیۆنی جیادا توانیان لەدەوروبەری سلێمانی "پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەن".
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕایگەیاند، "لەماوەی ڕۆژانی 19، 23 و 26ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر بکەن"
Your Comment