بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(DEM Parti) لە کاردانەوە بە ئاگرکەوتنەوەی دڵتەزێنی هۆتێل کارتالکایای بۆلووی تورکیا کە بووە هۆی کوژرانی 78 کەس و برینداربوونی سەدانی کەسی تر، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک خوازیاری دەست لەکار کێشانەوە و سزادانی بەرپرسانی ئەو کارەساتە بوو.
لە ڕاگەیێندراوی دەمپارتیدا وێڕای بە "کۆمەڵکوژی" ناساندنی ڕووداوەکە، هاتووە: لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوو ڕووداوگەلێکی وەک بوومەلەرزە، تەقینەوە و ڕووخانی کانگاکان، ڕووداوی هاتوچۆی شەمەندەفەڕ و لافاو و ئاگرکەوتنەوە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 54 هەزار و 780 هاووڵاتیی تورکیا و ئەمە نیشاندەری کەمتەرخەمی سیستماتیک بە ئاسایشی گشتی و مافی مرۆڤە و لەمناوە بەهانەدانی زۆربەی هوتێلەکان بە بڕیارنامەی پەسندکراوی 2007 بۆ پاراستنی بیناکان لە بەرامبەر ئاگرکەوتنەوە، هیچ ناگەیێنێت جگە لە کۆمەڵکوژیی ئاشکرا کە لە ئەنجامی سیاسەتگەلی "سزانەدان"ی دەوڵەتیدا دەخەملێن.
Your Comment