بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین وردەکارییەکانی دانوستانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لەگەڵ تورکیا و هەروەها ێەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبوو محەمەد جەولانی بڵاو کردەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەلمەیادینیان وت: هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئەنقەرە و پەکەکە، کۆبوونەوەگەلێک لە نێوان ڕژێمی جەولانی و ڕێبەرایەتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەڕێوە چووە. کەشی دانوستانەکان ئەرێنییە و ڕێککەوتنی زۆر لەسەر ژمارەیەک لە دۆسیەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لە ئارادایە.
سەرچاوەکانی ئەلمەیادین لەسەر دانوستانەکانی دەوڵەتی نوێی دیمەشق و ڕێبەرایەتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیش ڕایانگەیاند کە دیداری شاندی هەسەدە لەگەڵ شەرع سەرەتایی بووە و دانوستانی دیکەی بەدواوە دەبێت.
جەولانی لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری هەسەدە لەسەر دژایەتی تەواوی خۆی لەگەڵ فیدراڵیزم و پێداویستی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هەروەها پێداویستی چوونە دەرەوەی پەکەکە لە خاکی سووریا و کۆنترۆڵی دامەزراوە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت جەختی کرد.
هێزەکانی هەسەدەش لە بەرانبەردا، داوای حکومەتی سەربەخۆ و دابەشکردنی سەرچاوە نەوتییەکان لەگەڵ دیمەشق دەکەن.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان هەسەدە لەگەڵ چوونە دەرەوەی پەکەکە و هێزە دەرەکییەکان لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆی لە سووریا ڕێککەوتووە داوای کردنەوەی ناوچەی سنووری لە سنووری تورکیا بە قووڵایی ٢٠ کیلۆمەتری کردووە.
Your Comment