AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٦ ١١:٢٣

داهاتووی نادیاری گەلی سووریا لە ژێر سێبەری حوکمڕانیی جۆلانی

داهاتووی نادیاری گەلی سووریا لە ژێر سێبەری حوکمڕانیی جۆلانی

لە سایەی هاوکاری ڕژێمی تیرۆریستی حوکمڕانی سووریا لەگەڵ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و تورکیا، گەلی سووریا و سەروەری سیاسی وڵاتەکەیان ئایندەیەکی نادیاریان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: کێشانی نەخشەڕێگایەکی درێژخایەنی چوار ساڵە بۆ هەنگاونان لەسەر ڕێبازی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنە فەرمییەکان، ڕێگا بۆ بەشداریی گرووپ و ڕەوتی جۆراوجۆر لە سووریا دادەخات و ڕژێمی جۆلانیش دەتوانێت لەو بیانووەیە کەڵک وەربگرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جمگەکانی دەسەڵات.

ساڵی نوێ لە دۆخێکی سەخت و دژواردا بۆ خەڵکی سووریا دەستی پێکرد و لەم ڕۆژانەدا لە دیمەشق و حەلەب و شارەکانی تردا هیچ نیشانەیەکی خۆشگوزەرانی و شادی بە بۆنەی هاتنی سەرەتای ساڵ نابینرێت. جۆرێک لە مەندی و سەقامگیری ڕێژەیی لە سووریادا جێگیر بووە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە داهاتووی ئەم وڵاتە چی دەبێت و چۆن پێکهاتەی سیاسی و جێبەجێکارییەکەی جێگیر دەبێت. بەڵام ئاماژە و کردەوەکانی ئێستا ئەوە دەردەخەن کە هەموو دەسەڵاتە هەستیارەکان دراوە بە کەسانێک کە پێشتر وەک یاخیبووی توندڕەو چەکدار بوون لە ئیدلب، ئێستاش بە شەڵوار و بۆینباخەوە خۆیان وەک بەرپرسی سیاسی سووریا نیشان دەدەن.

ئەوان ناسراون بۆ هەموو جیهان، بەڵام له چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی میدیای ڕۆژئاوایی بۆ وەسفکردنی پێگه و نازناوی جۆلانی یان ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی تەحریر شام، دەستەواژەی "ڕێبەری دیفاکتۆی سووریا"یان به کارهێناوه.

سەمبۆلی دەستەواژەی سیاسی و یاسایی دیفاکتۆ سەرکردەیەکە کە نەک لە پرۆسەیەکی سیاسی و هەڵبژاردندا دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، بەڵکوو لە دۆخێکی نائاسایی و "نافەرمی"دا کەسێکە کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەڵنەبژێردرابێت. بەڵام "بە کردەوە" ئەو سەرکردەیە.

هەردوو ئاژانسی ڕۆیتەرز و ئاژانسی فرانس پرێس و چەند میدیایەکی دیکەش هەمان دەستەواژەیان بۆ وەسفکردنی پۆست و نازناوی جۆلانی بەکارهێناوە. ڕوانگەیەکی لەو شێوەیە ئەوە دەردەخات کە ڕۆژئاواییەکان نایانەوێت لێدوان و هەڵوێستەکانی سەرۆکی حکومەتی ئێستای سووریا بە لێدوانی ڕەوا و فەرمی و باوەڕپێکراو بزانن.

ئەسۆشێتد پرێس باسی ئەو بابەتەی کرد کە بە پشتبەستن بەو ئەزموون و ڕووداوانەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە تونس، میسر، لیبیا، یەمەن و سودان بەدیکران، نەگواستنەوەی دەسەڵات بۆ خەڵکی سڤیل پرسێکی هەستیار و چارەنووسسازە و دەتوانێت ببێتە هۆی زنجیرەیەک ڕووداوی دواتر . بەتایبەت کە هێشتا دیار نییە جۆلانی بەدوای ڕیشەکێش کرد و پاکتاوە یان سازان سەبارەت بە پاشماوەکانی حکومەتی پێشوو.

جۆلانی، ئەمریکا و هەڵبژاردن

بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی سیاسەتی ئیدارەی ترامپ سەبارەت بە سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و دیمەشق ئاشکرا نەبووە، بەڵام جۆلانی چەندین جار هیوای دەربڕیوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەموو سزاکان هەڵبوەشێنێتەوە کە بەسەر سووریادا سەپێنراوە. هەرچەندە دیپلۆماتکارە باڵاکانی ئەمریکا سەردانی دیمەشقیان کرد و خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی جۆلانی هەڵوەشایەوە، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ واشنتۆن، شارەزایانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێست و قسەکانی جۆلانیان بە پراگماتیک زانی و وتیان تا ئێستا دیار نییە کە جۆلانی لە سەر ئەم هەڵوێستانەی دەمێنێتەوە یان نا؟

لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، جۆلانی نیشانی داوە کە پەلە ناکات لە جێبەجێ کردنی خشتەی کاتی هەڵبژاردنەکان و ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سووریا تا چوار ساڵ بخایەنێت، و ماوەی سێ ساڵیش هەروایە چاوەڕوان دەکرێت بۆ داڕشتنی دەستووری نوێی سووریا.بەڵام لە ڕاستیدا هیچ گەرەنتییەک سەبارەت بەم دوو ماوەیە نەدراوە و بەدووری نازانرێت کە بە کردەوە زیاتر لە چوار ساڵ بخایەنێت. سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی تەحریر شام کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریای لە پۆستەکەی دوورخستەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە لایەن میدیای دەوڵەتی عەرەبستانەوە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند کە ڕەنگە تا چوار ساڵ بخایەنێت بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن لە سووریا و سێ ساڵ بۆ داڕشتنی دەستووری نوێ.

جۆلانی و تورکیا

بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە زۆرێک لە بڕیارە سیاسییەکانی جۆلانی و هاوەڵانی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ڕاسپاردە و داخوازییەکانی ئەنقەرەوە هەیە. تا ئێستا لانیکەم سێ کەس لەو کەسانەی کە پۆست و بەرپرسیارێتی وەزیریان لە حکومەتی کاتی دیمەشق وەرگرتووە، خوێندنی باڵایان لە زانکۆکانی تورکیا تەواو کردووە. ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەنقەرە ئاماژە بەوە دەکات کە وەزیرانی داد و کاروباری ناوخۆیی و چەند کارگێڕێکی ناوخۆیی لە دیمەشق و حەلەب هەموویان دەرچووی زانکۆکانی تورکیان. هاوکات لە بازنەکانی سیاسی تورکیادا باس لەوە کراوە کە تیمێکی پسپۆڕی تایبەت لە لایەن ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا دەستنیشان کراوە بۆ ڕاوێژکاری ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی سەبارەت بە دامەزراندنی دەزگایەکی نوێی هەواڵگری سووریا.

قسە و هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەوە دەردەخات کە تیمەکەی ئەردۆغان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ درێژکردنەوەی پرۆسەی سیاسی سووریا و دەیانەوێت پێگەی جۆلانی و هاوکارەکانی سەقامگیر بکەن.

لە هەلومەرجێکی وادا دەکرێ پێشبینی ئەوە بکرێ کە هەموو دامودەزگا سەربازییەکان، پۆلیس و دامەزراوە ئەمنییەکان، وەزارەتە هەستیار و گرنگەکان، بەڵگەنامە و زانیارییە بەنرخەکان، سەرچاوە داراییەکان و پرسە ستراتیژییەکانی سووریا لەژێر کۆنترۆڵی جۆلانی و ڕژێمی تیرۆریستی ژێر فەرماندەیی ئەودا دەمێنێتەوە، و دواتریش پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بۆ داڕشتنی پێکهاتەی سیاسی نوێی سووریا بە شێوەیەک بەرەوپێشەوە ببرێت کە بە کردەوە هەموو گروپ و ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و ئایینییەکان پەراوێز بخرێن.

ناتانیاهۆ پەلامار دەدات، جۆلانی بێدەنگ دەبێت

یەکێک لە ڕووداوە هەرە گرنگەکانی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا، هێرشە بەردەوامەکانی هێزی ئاسمانی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە بووە، بە شێوەیەک کە تەنانەت بنکەکانی نزیک دیمەشقیش هێرشی کرایە سەر و بۆردومان کران. بەڵام جۆلانی و ڕژێمی تیرۆریستی ژێر فەرماندەیی ناوبراو لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایانەدا بێدەنگ بوون و بەڵگەکانیش دەریدەخەن کە هەموو شتێک بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ دەگوزەرێت، چونکە یەکەم، هیچ هەڵوێستێکی چارەنووسساز لە جۆلانیەوە بەدی نەکراوە و دووەمیش، بنیامین ناتانیاهۆ تا ئێستا دوو جار ڕایگەیاندووە کە سووریا پێویستی بە ملیارەها دۆلار هاوکاری هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی لە سەردەمی نوێدا!

ڕاپۆرتێک دەریدەخات کە شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوا چاویان لە مێژووی هاوکاریی نێوان جۆلان و ڕژێمی زایۆنیستی هەیە، چونکە لەو سەردەمەدا تەحریر شام ناوی جەبهەی نوسرە بووە و لە شەڕەکانی ساڵی 2014 لە دژی هەسەدە لە لوبنان و سوپای سووریا لەگەڵ ئیسرائیل هاوکارییان کرد و ئەندامانی جەبهەی نوسرە لە قونەیترە لە ڕاستیدا بە فەرمانی زایۆنیستەکان شەڕیان کرد و ڕۆژنامەنووسان چەندین جار بینیویانە کە بریندارەکانی جەبهەی نوسرە گواستراونەتەوە بۆ ڕژێمی زایۆنی. هەر لەبەر ئەمەشە کە سوپای زایۆنی بەردەوامە لە فراوانکردنی داگیرکارییەکانی لە باشووری سووریا کە لە چیای حەرمونەوە دەستی پێکرد و تا دەگاتە جەرگەی دیمەشق درێژبووەوە و زیاتر لە 500 کیلۆمەتری چوارگۆشەی باشووری سوریای داگیرکرد.

News ID 53429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha