AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٨ ١٧:٤٤

ئایا هەرێمی ئاسمانی سووریا هێمنە؟

ئایا هەرێمی ئاسمانی سووریا هێمنە؟

سەرۆکی ڕێکخراوی فرۆکەیی و گەشتی ئاسمانی سووریا دۆخی هەرێمی ئاسمانی ئەو وڵاتە و دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی شی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە لوبنان 24، ئەشهەد سەلیبی سەرۆکی ڕێکخراوی فرۆکەیی و گەشتی ئاسمانی سووریا بە ئاماژە بە هێمن بوونی هەرێمی ئاسمانی سووریا، رایگەیاند: گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فرۆکەخانەی دیمەشق دەستی پێکردووە و ئەوڕۆ دوو فرۆکە بەرەو بەغدا و هەولێر لە دیمەشقەوە هەستان.

سەلیبی هەروەها لە دەست‌بەکار بوونەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: فرۆکەخانەکانی قامیشلۆ، دیرەزور و لازقییە خاپوور بوونە و پاش نۆژەن‌کرانەوە ئەوانیش کاری خۆیان دەست پێدەکەنەوە.

News ID 53466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha