بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە سووریاییەکان لە تۆمار کردنی 350 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ تەنیا لە 48 کاتژمێردا لە گەورەترین گەڕەکی عەلەوییەکان لە شاری حومس هەواڵیان دا.
ئەوان وتیشیان کە ڕژیمی جەولانی راشکاوانە سیاسەتی ئێتنیکی و ڕەگەزی و تایفەییان گرتووەتە پێش و تا ئێستا دەیان گرتەی ڤیدیۆیی لە هێرش و دەستدرێژییەکانی ئەو چەکدارانە بۆ سەر منداڵان و گەنجان و کەسانی بەساڵاچوو تۆما کراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە جەولانی بە ئامادەبوونی بەردەوام لە مێدیایان پاگەندەی پاڵپشتی لە مافی کەمینەکان و ئێتنیکە جیاوازەکان لە سووریا دەکات.
دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی دەیان کەسی لە بنکەی سەرەکی ڕژێمی جەولانی
سەرچاوە سووریاییەکان لە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەڤەری ئیدلب بنکەی سەرەکی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام هەواڵیان دا.
سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارانی ڕژیمی تیرۆریستی جەولانی چەند گۆڕی بەکۆمەڵیان لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی ئیدلب شاردبووەوە بەڵام دانیشتووانی ئەو ناوچە لە کاتی بەڕێوە بردنی هەڵمەتی پاک کردنەوە، توانیان سێ گۆڕی بەکۆمەڵ بدۆزنەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو گۆڕانە تەرمی دەیان کەسی سەربازی و سڤیلی سووریایی تێدا بووە.
سەرچاوەکان زیادیان کرد کە قوربانیانی نێژراو لە ئەو گۆڕانە هەر هەموویان لەلایەن چەکدارەکانی جەولانییەوە کوژرابوون چونکوو ئەو کەسانە لە ساڵانی ڕابردوو کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان بەدەستەوە هەبوو.
Your Comment