AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٨ ١٧:٣٠

ئێران ئامادەی دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ سووریایە

ئێران ئامادەی دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ سووریایە

سەرۆکی ڕێکخراوی فرۆکەوانیی ئێران بە ئاماژە بە چالاک‌بوونەوەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی دیمەشق، وتی: ئێران بۆ دەسپێکردەنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا پێویستی بە نامە و مۆڵەتی ڕێکخراوی فرۆکەیی سووریایە.

حسێن پوور فەرزانە سەرۆکی ڕێکخراوی فرۆکەیی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە چالاک‌بوونەوەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی دیمەشق، وتی: ئێران بۆ دەسپێکردەنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا پێویستی بە نامە و مۆڵەتی ڕێکخراوی فرۆکەیی سووریا وەک ئامانجی ئەو سەفەرەیە.

وتیشی: بۆ دیاری‌کردنی ڕۆژ و ژمارەی گەشتەکان لە ئێرانەوە بۆ سووریا چاوەروانی نامەی لایەنی سوورین.

News ID 53467

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha