AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١٧:١٥

100 زیندانی لە زیندانەکانی کوردستان ئازادکران

100 زیندانی لە زیندانەکانی کوردستان ئازادکران

سەرۆکی گشتیی دادگای کوردستان لە ئازادکرانی 100 زیندانی لە زیندانەکانی کوردستان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حسێن حسێنی، لەوبارەوە ڕایگەیاند: بەپێی پلانی ڕاگەیێندراوی دەزگای دادی وڵات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی تاوانگەلی نائانقەست و حوکم‌دراوانی ماڵی و هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەری شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی، ١٠٠ زیندانی لە زیندانەکانی کوردستان ئازاد دەکرێن و دەچنەوە ئامیزی خێزانەکانیان.

وتیشی: لە پەنای کردنەوەی دادگەکانی ڕێککەوتن و پێکەوەسازان بۆ ئاشتەوایی و سەردانی بەردەوامی زیندانەکان، هەوڵ دراوە لە حەشیمەتی زیندانی پارێزگا کەم بکەینەوە.

News ID 53394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha