بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری سعوودیی "واس"، وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایش پاش دەستگیریی 6 هاووڵاتی ئێرانی و لێپێچینەوە و توێژینەوە و سەلماندنی تاوانەکانیان، لە لایەن دادگەی تایبەتییەوە بە تاوانی "قاچاخی ماددەی هۆشبەری" لەو وڵاتەدا، سزای سێدارەیان بۆ درەکرا.
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: حوکمی ئەو 6 کەسە لە دیوانی باڵای عەرەبستاندا پشتڕاست کرایەوە و دواجار لە ناوچەی شەرقیەی عەرەبستاندا حوکمی لەسێدارەدانیان ڕاپەڕێندرا.
Your Comment