AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٢ ١٦:٢٧

جموجووڵی سەربازانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دوای رووخانی ئەسەد زیادی کردووە

جموجووڵی سەربازانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دوای رووخانی ئەسەد زیادی کردووە

بە گوێرەی راپۆرتی سەرچاوە جیاوازەکان، ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژانی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، هەوڵی ناردنی هێزی تایبەتی لە عێراقەوە بۆ کوردستانی سووریا داوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەمریکا لە ڕۆژانی دواییەدا لە ڕێگای زەوی و ئاسمانەوە، هەوڵی ناردنی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی بۆ ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا داوە. ئەرتەشی ئەمریکا جیهازاتی سەربازیی لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە ناردووەتە حەسەکە و قامیشلۆ و هێزی ئاسمانی ئەمریکاش فڕۆکەیەکی هەناردووەتە فڕۆکەخانەی خراب ئەلجەیر لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا تا جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا دابین بکات.

رەمەزان کەریم کارناسی پرسە کوردییەکانی سووریاش ڕایگەیاند کە ئەمریکا گرووپێکی لە هێزە تایبەتەکانی خۆیی کە لە عێراق جێگر بوون، بۆ چاوەدێری بەسەر ئاگربڕی نێوان تورکیا و کوردی سووریا ناردووەتە کۆبانێ.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە کۆبانێ بووەتە هێڵی سووری ئەمریکا و نیسبەت بە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سوپای ئازاد بۆ داگیر کردنی ئەو شارە هۆشداریی داوە.

News ID 53375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha