بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دیداری ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتی تەحریرولشام و سەرۆکی ئیدارەی سیاسی نوێی سووریا لەگەڵ نوێنەرانی هەسەدە لە یەکەم کۆبوونەوە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، لەسەر زەروورەتی بەردەوام بوونی دانوستانەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتن لە داهاتوو جەخت کرا.
بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی دراو مێدیا، ئەحمەد شەرع لەگەڵ نوێنەرانی هەسەدە دیداری کرد و بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی کۆبوونەوەکە، ئەو دیدارە ئەرێنی بووە.
دیداری ئەحمەد شەرع لەگەڵ فەرماندەکانی هەسەدە، کە ڕێبەرایەتی لە ئەستۆی کوردە، ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دراوە و وەکوو یەکەم کۆبوونەوەیان دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دێتە ئەژمار.
یەکێک لە بەرپرسانی ئەو کۆبوونەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی دایە سەر ئەو بابەتە کە کۆبوونەوەکە بەستێن بۆ بەرنامەڕێزی بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو بووە و دوولایەنەکە لەسەر بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکان بە ئامانجی گەییشتن بە ڕێککەوتن لە داهاتوو ڕێککەوتوون.
لە دیداری ئەحمەد شەرع لەگەڵ نوێنەرانی هەسەدە لە یەکەم کۆبوونەوە دوای ڕووخانی حکومەتی بەسار ئەسەد، لە سەر زەروورەتی بەردەوام بوونی دانوستانەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتن لە داهاتوودا جەخت کرا.
News ID 53371
Your Comment