AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٧ ٢٣:٠٥

خرۆشی یەمەنییەکان دژی ئەمریکا و ئیسڕائیل

خرۆشی یەمەنییەکان دژی ئەمریکا و ئیسڕائیل

هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە گردبوونەوە و ڕێپێوان لە سەنعا و پارێزگاکانی تری ئەو وڵاتە، جەختیان لە درێژەی پاڵپشتییەکان لە غەزە و ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، هەزاران یەمەنی بە گردبوونەوە و ڕێپێوان لە سەنعا و پارێزگاکانی تری ئەو وڵاتە، جەختیان لە درێژەی پاڵپشتییەکان لە خەڵکی چەوساوەی غەزە و ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەکەیان کرد.

یەمەنییەکان لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو ڕێپێوانە لە ژێر ناوی "لە پەنای غەزەی بەڕێز، بێ هیچ بەربەست و هێڵێکی سوور وەستاوین"، جەختیان لە پابەندی ئیمانی، پرێنسیپی و مرۆیی خۆیان بۆ بەرگری لە غەزە و درێژی شەڕی بەڵێن‌دراوە و جیهادی پیرۆز کردەوە و ڕایانگەیاند کە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، لە هەڵوێستەکانیان پەشیمانیان ناکاتەوە و بەڵکوو دەبێتە هۆی قووڵتربوونی باوەڕ و متمانەیان بەو ڕێبازە ئایینییە.

News ID 53302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha