بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، هەزاران یەمەنی بە گردبوونەوە و ڕێپێوان لە سەنعا و پارێزگاکانی تری ئەو وڵاتە، جەختیان لە درێژەی پاڵپشتییەکان لە خەڵکی چەوساوەی غەزە و ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەکەیان کرد.
یەمەنییەکان لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو ڕێپێوانە لە ژێر ناوی "لە پەنای غەزەی بەڕێز، بێ هیچ بەربەست و هێڵێکی سوور وەستاوین"، جەختیان لە پابەندی ئیمانی، پرێنسیپی و مرۆیی خۆیان بۆ بەرگری لە غەزە و درێژی شەڕی بەڵێندراوە و جیهادی پیرۆز کردەوە و ڕایانگەیاند کە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، لە هەڵوێستەکانیان پەشیمانیان ناکاتەوە و بەڵکوو دەبێتە هۆی قووڵتربوونی باوەڕ و متمانەیان بەو ڕێبازە ئایینییە.
Your Comment