بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا، شەهید بوونی 3 کەس و برینداربوونی 16 کەسی لێکەوتەوە.
ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە هێرشی سوپای زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا لە کاتی ئامادەبوونی 2 بەرپرسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەی سەنعا، واتە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخەری نیشتەجێی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن ئەنجام دراوە.
پەیامنێری ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە یەکێک لە بریندارەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا هاوفڕۆکەوانی فڕۆکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و 2 لە شەهیدەکان کارمەندی فڕۆکەخانە بوون.
Your Comment