AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٤ ١٨:٠١

زەریف: قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، جیهان تێوەدەگلێنێت

زەریف: قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، جیهان تێوەدەگلێنێت

جێگری ستراتژیکی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامی پیرۆزبایی کریسمەس بۆ هەموو مەسیحیانی جیهان، جەختی کرد: تەشەنەی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەتوانێ ڕێخۆشکەری پێکدادانی گەورەتر بێ کە هەموو جیهان لە قەیرانی کۆنتڕۆڵ‌نەبووەدا دەگلێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدجەواد زەریف جێگری ستراتژیکی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامی پیرۆزبایی کریسمەسدا کە بە زمانی ئینگلیزی کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردۆتەوە، وێرای بانگهێشتی مەسیحییانی جیهان بۆ پاڵپشتی لە خەملاندنی ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا، نووسی: ئەوڕۆکە بەرەوڕووی واقیعێکی تاڵین و ئەو ئامانجانەی مەسیح فێری کردین، زۆر دوورن لەو واقیع تاڵانەی کە تێیدا زۆربەی مرۆڤە بێ‌تاوانەکانی لە ڕەنجدان.

زەریف بە ئاماژە بە دۆخی بەچەواشەچوونی سیاسەتی دەوڵەتان لە ژێر ڕکێإی سیاسەتی ئیسرائیل جەختی کرد: ئەو سیاسەتانە بە ئاشکرا دژی بەرژەوەندی نەتەوەییتانە و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشتان لەناو ماڵەکانتاندا.

وتیشی: ئەوڕۆکە دەبێ زیاتر لە هەر کاتێکی تر ئاشتی و دادپەروەری لە بری پیلانە ئاژاوەگێڕەکان کە وێرانیان بەدواوەیە، هەڵبژێرێن، چونکە تەشەنەی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەتوانێ ڕێخۆشکەری پێکدادانی گەورەتر بێ کە هەموو جیهان لە قەیرانی کۆنتڕۆڵ‌نەبووەدا دەگلێنێت.

News ID 53256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha