بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە حسێن عەلی ئەلکرعاوی سەرۆکی کومیتەی جێبەجێکاری بزووتنەوەی خەڵکی جەختی کرد: ئەبو محەمەد جەولانی سەرکردەی تەحریرولشام کە ئێستا کۆنترۆڵی سووریای بەدەستەوەیە یەکێک لە قۆڵەکانی چەکدارە تیرۆریستییەکان بوو کە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیی لە شوێنە پیرۆزەکان لە عێراق ئەنجام داوە.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی عێراق ئەبێ بزانێت کە جەولانی وەکوو کەسێکی تیرۆریست شوێنگیری دادوەری دەکرێت چونکوو جەنایەتی زۆری هەمبەر گەلی عێراق ئەنجام داوە لە چوارچێوەی گرووپی تیرۆریستی داعشدا.
هەروەها وتیشی : دەوڵەتی عێراق نابێت لەگەڵ ئاوەها کەسێکی تیرۆریست هاوکاری هەبێت.
سەرۆکی کومیتەی بزووتنەوەیەکی خەڵکی لە عێراق جەختی کرد کە دەستانی جەولانی بە خوێنی هەزاران عێڕاقی سوورە.
News ID 53238
Your Comment