AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٣ ١٨:٢٢

دۆخی ناسەقامگیری کوردی سووریا دوای چوونی بەشار ئەسەد

دۆخی ناسەقامگیری کوردی سووریا دوای چوونی بەشار ئەسەد

هەندێک لە کارناسان بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەندێک راستی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا دەرکەوتووە کە هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریای خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە، پێیان وایە ئێستا دۆخی کوردەکان لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا نزیک بە دە ساڵە کە پاڵپشتی لە شەڕڤانانی کورد دەکات لە بەرەنگار بوونەوەی داعش. لە ئەو ڕەوتەدا، هێزە کوردییەکان ناوچەیەکەی نیوەسەربەخۆیان پێک هێناوە، بەڵام ئێستا کە ڕێبەرانی نوێی عەرەبی سووریا تێدەکۆشن دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، وڵاتەکەیان یەکپارچە بکەنەوە، داهاتووی هێزە کوردییەکان و ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا ناجێگیر دەگاتە بەرچاو.
یروان سەعید بەرپرسی داهێنانی جیهانی کوردەکان بۆ ئاشتی لە ئەو بارەوە بە رادیۆ نەتەوەیی ئەمریکا وتی: کۆنترۆڵی ئەو ناوچە لە سووریا کاتێک کەوتە دەستی کوردەکان کە بۆشایی دەسەلات هەست پێدەکرا و ئەو ناوچە لە دەستی داعش ڕزگار کرا.

نیکۆلاس هراس، کارناسی باڵای دامەزراوەی نیولاینز بە ئاماژە بە کەوتنە مەترسی دۆخی کوردەکان دوای چوونی بەشار ئەسەد وتی: بە لەناوچوونی بەشار ئەسەد، کۆمەڵگای عەرەبی خۆجەیی، لە ئەوەی کە کوردەکان هێزی کۆتایی ئەو ناوچە بن، هەست بە ناخۆشی دەکەن و جێگرەوەیان هەیە بۆی.

جەیمز جێفری بالوێزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا و عێراقیش بە ئاماژە بە بوونی پێوەندی لە نێوان هەسەدە و پەکەکە و دژایەتی ئەنقەرە بۆ مانەوەی دەسەڵات لەدەستی کوردەکان، وتی: تورکیا هیچکات ناتوانێت بە فەرمی ئەوەی کە ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی کوردی سووریا ئەنجامی دەدەن، قبووڵ بکات.


ئەو چەکدارانەی کە حکومەتی ناوەندی سووریایان تێکشکاند سەر بە تورکیان و هەر ئەوە بووەتە هۆی دزەی بەرچاوی تورکیا لە سووریا. تورکیاش راشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەوان هەڵوەشاندنەوەی یەپەگەیە، چ لە ڕێگای کۆنترۆڵی ئەو ناوچە لەلایەن ڕێبەرانی نوێی سووریاوە لە دیمەشق و یەکپارچە کردنی ئەو وڵاتە یان لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕاستەوخۆی تورکیا لە دژی کوردەکان.

چارەنووسی نادیاری هێزە کوردییەکان بووەتە هۆی نیگەرانی واشنتۆن تا ڕادەیەک کە ژمارەیەک لە سێناتۆرە ئەمریکییەکان هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر تورکیا هێرشی سەربازی بکات ئەو وڵاتە گەمارۆ دەدەن.

دنیس ناتالی بەرپرسی دامەزراوە خوێندنەوەی ستراتیژیکەکانی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپ دەڵێت ڕێكکەوتنی ئەمریکا لە سووریا لەگەڵ هاوپەیمانی کوردی چی دیکە سەقامگیر نییە.

News ID 53222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha